پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە رێكارەكانی بەقەزاكردنی تەقتەق دەستی پێ كرد.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى هاووڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کاروبارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاووڵاتییان لە فەرمانگاکان، ئەمڕۆ چوارشەممەمە سرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە گوتاری ڕێوڕەسمی زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، موژدەی بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەقى لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.
راشیگەیاند: هەر ئەمڕۆش بڕیاری بەقەزاكردنی تەقتەق کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە لەم نزیکانە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان دەست پێ دەکات بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان.
