ئەمڕۆ چوارشەممە 9/25 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە تاووتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و لە ژێر چاودێريی نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری.
هەروەها هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە وەستانی زیانێکی زۆری بە بودجەی گشتیی فيدرال گەیاندووە.