فەیسەڵ شێخانی – هه‌ولێر
مامۆستا دلێر عەبدوڵا، بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەی “هەولێر”ـدا ڕایگەیاند:” له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر هیچ قوتابخانه‌یه‌کی 3ده‌وامەمان نه‌ماوه و هه‌وڵی به‌رده‌وام هه”. باسی لەوەیش كرد: “وا بریاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندنی 2024/2025 کۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی بارزانی نه‌مر بکرێته‌وه که هاوشانه لەگەڵ قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کانی سه‌ر به وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان”.
- ئامادەکارییەکانی دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە هەولێر کراوە؟
سه‌ره‌تا پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن دەکەم له سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌ڕێز و خاوه‌نهه‌ڵوێست و قوتابیانی خۆشه‌ویست؛ به هیوای ساڵێکی پڕ ده‌ستکه‌وتی زانستی له هه‌رێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به پاڵپشتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کاری ته‌واوی کردووه بۆ ده‌ستپێکردنی خوێندنی ساڵی نوێی 2024/2025 به پلانێکی پێشوه‌خته له :
- چاپکردنی پرۆگرامی خوێندن به رێژەی 100% بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی خوێندن به زمانی کوردی و به زمانی دایک بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتوی هه‌رێمی کوردستان له (عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و تورکمانی و سریانی..) و له پشووی هاوین و له رێگای کۆگای په‌روه‌رده‌کان به‌سه‌ر قوتابخانه‌کان دابه‌ش کراون و وا بڕیاره له 25/9/2024 له یه‌که‌م رۆژی ده‌وامی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌ش بکرێت.
- به فه‌رمانی رێزدار (مەسرور بارزانی) سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 38000 هه‌زار وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو کران به گرێبه‌ست که ههنگاوێکی گرنگ بوو بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی نه‌بوونی مامۆستای میلاک له ناوه‌نده‌کانی خوێندن.
- به‌کرێدانی فرۆشگای قوتابخانه‌کان له پشووی هاویندا و ئاماده‌سازی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی داهاتی فرۆشگاکان و دابه‌شکردنیان به‌سه‌ر ناوه‌ندەکانی خوێندن لەگەڵ ده‌ستپێکردنی ساڵی خوێندنی 2024/2025.
- به پاڵپشتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هاوکاری رێکخراوه بیانیه‌کان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌وڵی دابینکردنی کاره‌بای به‌رده‌وامن به سیسته‌می (وزه‌ی خۆر) قۆناغ به قۆناغی تا به پێی توانای دارایی سه‌رجه‌م ناوه‌ندکانی خوێندن رووناک ده‌کرێنه‌وه، و ئێستاکە 10 قوتابخانه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێردا ده‌ست کراوه به دابینکردنی کاره‌بای به‌رده‌وام به سیسته‌می (وزه‌ی خۆر) و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
- رێکخستنی میلاکی مامۆستایان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ر له ده‌ستپێکردنی ده‌وامی قوتابخانه‌کان که زیاتر له 200 مامۆستا کاری گواستنه‌وه‌ی بۆ کراوه که لەگەڵ مامۆستایانی وانه‌بێژ پێویستی قوتابخانه‌کانی پێ چاره‌سه‌ر کراون.
- هه‌ڵمه‌تی شوشتن و پاککردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان له رۆژی شه‌ممه 21/9/2024 به پاڵپشتی سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ستی پێ‌کرد و وا بڕیاره به‌رده‌وام بێت بۆ پاککردنه‌وه و ئاماده‌کردنی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندن به ژینگه‌یه‌کی پاک و ته‌ندروست بۆ قوتابیانی ئازیز له ساڵی نوێی خوێندن.
- بۆ ئەمساڵ چەند قوتابخانەی نوێ دەکرێنەوە؟
بۆ ئهمساڵەی خوێندن 3 قوتابخانه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر دروست کراون و ئاماده‌یی بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2024/2025 بکه‌وێته بواری خزمه‌ت که به کوالێتیه‌کی به‌رز و دیزاینی نوێ دروست کراون. - قسەیەک هەبوو کە سێدەوامە نامێنێت، ئەمە چۆنە؟
له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر هیچ قوتابخانه‌یه‌کی 3ده‌وامەمان نه‌ماوه و هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ٢دهوامی. - بۆ ئەمساڵ چەند قوتابی نوێ دەچنە بەر خوێندن ؟
بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2024/2025 له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر 208891 قوتابی له سیسته‌می E-parwarda تۆمار کراون که دابه‌ش کراون له‌سه‌ر 401 قوتابخانه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی خوێندن. - ئەو کۆمەڵگەی بڕیارە ئەمساڵ بکرێتەوە؟ کەی دەکرێتەوە؟
وا بریاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندنی 2024/2025 کۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی بارزانی نه‌مر بکرێته‌وه که هاوشانه لەگەڵ قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کانی سه‌ر به وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. - هیچ بەرنامەیەکتان هەیە کوالیتی قوتابخانەکان زیاتر بکەن؟
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به گرنگیه‌وه ده‌روانیته میکانیزم و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێکی کوردستان به تایبه‌تی که‌رتی حکومی، بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی قوتابیه زیره‌که‌کان و خاوه‌ن نمره‌ی به‌رز له قوتابخانه حکومییه‌کان به تایبه‌ت له قۆناغی ئاماده‌یی پۆلی 12 بۆیه به پاڵپشتی حکومه‌تی هه‌رێکی کوردستان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به سوودوه‌رگرتن له پێشکه‌وتنه زانستیه‌کانی جیهان و شێوازه‌کانی فێرکردنی نوێ ی سه‌رده‌م هه‌وڵی باشترکردنی پرۆسه‌ی خوێندنه له هه‌رێکی کوردستان له قۆناغی باخچه‌ی منداڵان تا پۆلی 12ی ئاماده‌یی. - دوا قسەت لەسەر کەرتی پەروەردە چییە؟
سوپاسێکی پێ پایان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیاران و فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌م که به هه‌وڵی ئه‌وان پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن به باشترین شێواز به‌ڕێوه ده‌چێت به تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر و هیوادارم ساڵی نوێ خوێندنی 2024/2025 ساڵێکی پڕ ده‌سکه‌وتی زانستی و په‌روه‌رده‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای دلسۆزی بۆ مرۆڤایه‌تی و خاک و نیشتمان بێت.