ۆرک شۆپیێک لەبارەی کۆد و ستانداردەکانی پەیمانگەی کۆنکرێتی ئەمەریکی بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ۆرک شۆپی کۆد و ستانداردەکانی پەیمانگی کۆنکرێتی ئەمەریکی(ACI Codes of Practice) بەڕێوەچوو.

ئەم ۆرک شۆپە بۆ یەکەمجارە لە کوردستان ئەنجام دەدرێت بە هەماهەنگی لە نێوان چاپتەری کوردستانی پەیمانگەی کۆنکرێتی ئەمەریکی
(American Concrete Institute – Kurdistan Chapter)و لقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پەیمانگەی کۆنکرێتی ئەمەریکی لە دوبەی
(American Concrete Institute – Middle East)و بنکەی سەرەکی پەیمانگەی کۆنکرێتی ئەمەریکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(American Concrete Institute). ئەم ۆرک شۆپە لەلایەن ئۆفیسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیکراوە و ئامانج لێی بریتییە لە ناساندن و پیشاندانی ڕۆڵ و گرینگی کۆد و ستانداردەکانی دیزاین کردن و جێبەجێکردنی بینا و باڵەخانە و پڕۆژەکانی دیکەی ژێرخانی ئابووری تا بە باشترین و پێشکەوتووترین کۆد و ستاندارد کە بۆ کوردستان بگونجێن لە بواری کۆنکرێتدا کە لە ئێستادا باوترین کەرەستەی بیناسازییە لە کوردستاندا. کە لەلایەن پەیمانگەی کۆنکرێتی ئەمەریکییەوە دەردەچن چونکەئەم پەیمانگەیە زیاتر لە سەدەیەکە لە بواری دەرکردنی کۆد و ستانداردا ئیش دەکات، بە دیاریکراوی لە ساڵی١٩٠٤وە. لە ئێستادا زیاتر٣٠کۆد(Codes)و زیاتر لە٤٠مواصفات(Specifications)و سەدان ڕێبەر(Guides and Manuals)و زیاتر لە٣٠پڕۆگرامی ڕاهێنان(Certification Program)ی هەیە. گرینگیدان بە کۆد و ستاندار لە پڕۆژەکاندا وا دەکات کە پرۆژەکان بە کوالێتییەکی بەرز دیزاین و جێبەجێ بکرێن.

ھەواڵی زیاتر