لە چوارچێوەی كارنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هەوڵاتیان و كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی لافاو، بەگوژمەى ( 1 ملیار و 455 ملیۆن دینار ) بەشیوەى بەڵێندەرایەتى و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر، دەستكراوە بە پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەرۆی لوولەی لە شەقامی 30 مەتری نێوان دارەتووی كۆن لە ناحیەی دارەتوو.
پڕۆژەكە لە ئێستادا 75%ى کارەکانى بەکۆتاهاتووە و بە تەواوبوونی كاریگەری زۆرى دەبێت لە كەمكردنەوەی مەترسیەكانی لافاو.