جومانە غەلای: لە بارەی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕێنمایی تەواو دراوە بە کاندیدەکان

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند “بانگەشە بە شێوەیەکی ئازادانە بەڕێوە دەچێت، بە لەبەرچاو گرتنی ئادابەکان بە شێوەیەکی گشتیی، هاوکات هەماهەنگییەکی باش دەکرێت، لەگەڵ دامودەزگای شارەوانیی پارێزگاکان”.

سێشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “یاسای دەرچووی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان بۆ تەواوی پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئەو بانگەشەی کە لە پێشوودا دیاری کرابوو، لە سبەینێوە دەست پێ دەکات لەسەر بڕیاری کۆمیسیۆن ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دوای تەواو بوونی ئەو وادەیەی دیاری کراوە، لە دوای 24 کاتژمێریش بانگەشە کۆتایی پێ دێت”.

ئەو گوتەبێژە دەڵێت: بانگەشە بە شێوەیەکی ئازادانە بەڕێوە دەچێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئادابەکان بە شێوەیەکی گشتیی، هاوکات هەماهەنگییەکی باش دەکرێت، لەگەڵ دامودەزگای شارەوانیی پارێزگاکان.

دەشڵێت: لەبارەی هەڵواسینی پۆستەری کاندیدان ڕێنمایی لەو بارەیەوە دراوە، دەتوانین بڵێین بانگەشی هەڵبژاردن دەستی پێ کردووە و لەو بارەیەوە لابردنی وێنە و پۆستەرەکان لەسەر ئەرکی کاندیدەکان دەبێت، هەروەها بانگەشەی تایبەت لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ناکرێت بۆ قۆرغکردنی ئامرزای دیکە.

جومانە غەلای ڕاشیگەیاند “بانگەشەی هەڵبژاردن لە تەواوی کۆبوونەوەکاندا کە کراوە لە نێوان هەردوولادا لە ڕێگەی چەندان نووسراو، پێویستە ئەو لایەنانە بەکار نەهێنرێت بۆ بانگەشە، هاوکات ڕێگریی دەکرێت لەو بانگەشانەی کە لە دامودەزگاکاندا دەکرێت و ڕێگە نادرێت فەرمانبەرانی حکوومەت لە ڕێگەی بەکارهێنانی کارەکانی خۆیانەوە، بانگەشە بۆ کاندیدان بکەن، یان لە ڕێگەی هەر دامودەزگای سەربازییەوە”.

ھەواڵی زیاتر