خاوەنی سناپ چاتی (خودایە زۆر شوكر یاڕەب) دەستگیر كرا

ئەمشەو 23ی 9ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوو) دەستگیركردنی خاوەنی سناپ چاتی (خودایە زۆر شوکر یاڕەب)ی ڕاگەیاندو و دەڵێت: ئەمە ناونیشانی ئەو سناپ چاتەیە کە تۆمەتبارێکی کوڕ هەڵساوە لە ڕێگەی ئەو ئەکاونتەوە کچانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێ فریوداوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیر کرا و تۆمەتباریش دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە ڕادەستی دادگا کرا.”

پۆلیسی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات، كە “تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەوپەڕی هۆشیارییەوە بەکار بهێنن، بۆ ئەوەی هەڵنەخەڵەتێندرێن و فێڵیان لێ نەکرێت.”

ئاماژە بە دوو ژمارەی خێرای پۆلیسی هەولێر دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە “لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان هەڕەشەدا دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی پۆلیسی هەولێر بکەن 066134 – 07508088080.”

ھەواڵی زیاتر