وەزارەتی دارایی: 243 ملیار دینار لە مووچەی مانگی هەشت کورتهێنان هەیە

یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردەوە، 243 ملیار دینار لە مووچەی مانگی هەشت کورتهێنانیان هەیە و ئێستا 755 ملیار دینار لەبەردەستە.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتەکەیان سەرقاڵی چارەسەکردنی ئەو کورت هێنانەیە لە مووچەی مانگی هەشت هەیە و هەوڵ دەدەن چارەسەری بکەن بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند: ئەمرۆ  ئێوارە کۆبونەتەوە بۆ چارەسەری کێشەی کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت  کە 243 ملیار کورت هێنان هەیە و ئێستا 755 ملیار دینارمان لە بەردەدەستە.

گوتیشی: لە هەوڵداین ئەو کورت هێنانە پربکەینەوە بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.

دەشڵێت: بۆ مووچەی مانگی هەشت پێوستمان بە 948 ملیار دینار هەیە.

ھەواڵی زیاتر