هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاته‌وه‌

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: تیمەكانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیان شەقامەکانی شاری هەولێر دووبارە هێلکاری و بۆیاغ بکەنەوە.

راشیگەیاند: هێلكاری و بۆیاغكردنی شەقامەكان هەم سیمایەکی جوان بە شەقامەکان دەبەخشێت، هەمیش سەلامەتی هاتوچۆ دابین دەکات.

هەروەها رایگەیاند: بەداخەوە ژمارەیەک لە شوفێران پابەند نابن بە ڕۆیشتن لەناو ڕێرەوەکان.

ئاماژەی بەوەش دا: داوا لە شوفێران دەکەین پابەندبن بە ڕوێشتن لەناو ئەو ڕێڕەوانەی بە بۆیاغی سپی هێلکاری کراون.

ھەواڵی زیاتر