ئەمەریکا  پابەندە بە پشتیوانی کردنی ئێزدییە ڕزگاربووەکانی ژێر دەستی داعش

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانی کردنی ئێزدییە ڕزگاربووەکانی ژێر دەستی داعش.

یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا بڵاوی  کردەوە، ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەگەڵ دکتۆر نزار شەبیلا سەرۆکی زانکۆی کاسۆلیکیی هەولێر، بەشداریی لە پێشانگای ڤڕچواڵی (کەس گوێ ناگرێت) بۆ یادکردنی قوربانیانی ئێزدی و ناساندنی لەسەر ئاستی جیهانیدا لە زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر کرد.

کونسوڵخانەکە ئاماژە بەوە دەکات کە،  ئەم پێشانگایە بە پاڵپشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێکخراوە، دەشڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردنی ڕزگاربووانی دەستی چەوساندنەوە تا بتوانن داوای مافی دادپەروەرانەی خۆیان بکەن و دوبارە ژیانی شکۆمەندانەی خۆیان بونیادبنێنەوە.

ھەواڵی زیاتر