سەرۆک وەزیران زیاتر لە 16 ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆک خەرج دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بڕی زیاتر لە 16 ملیار دۆلار ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دهۆک، دا؛ بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستیش فەرمانی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک دینار داوە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، یەکشەممە 22ی ئەیلوولی 2024، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامی جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک لە پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاریی لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 16 ملیار و 196 ملیۆن دینار داوە، کە پرۆژەکان لە ناوەندی دهۆک، سنووری شارۆچکەکانی ئاکرێ و بەردەڕەش و گوندەکانیان جێبەجێ دەکرێن.

پارێزگاری دهۆک ئاماژەشی داوە، سەرۆک وەزیران بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی تەندروستی ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی یەک ملیار و 272 ملیۆن دینار داوە.

هەروەها شەممە 21ی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا کارگەی سلیڤانای بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ کردەوە و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند “ئەرکی ئێمەیە خزمەتی هاووڵاتییان خۆمان بکەین و لە کاروانی ئاوەدانکردنی کوردستانیش بەردەوام دەبین”.