مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، بەبۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆلی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڕوانین و هیوادارین بەردەوام بن لە کارکردن لە پێناو بەهێزتربوونی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوە و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و ڕق و کینە و توندوتیژی.