پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز دکتۆر محەممەد حاجی، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری تەندروستی؛

بۆ کۆچی دوایی (نەریمان عوسمان حاجی) خوشکی بەڕێزتان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان

ھەواڵی زیاتر