پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەلند ئازاد جندیانی)

هەڤاڵی بەڕێز و تێکۆشەر (ئازاد جوندیانی)
بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەلند خان)ی کچی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر