سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە دادەنێت

سێشەممە  17ی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سنووری شارۆچکەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و گوندەکانی دەوروبەری دادەنێت.

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دروست دەکرێت و پرۆژەیەکی ستراتیجی دەبێت بۆ دانیشتووانی شارۆچکەکە و دەوروبەری و لە ڕۆژێکدا توانای بەرهەمهێنانی 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی پاک هەیە؛ بە تەواو بوونی، کێشەی کەم ئاوی سنوورەکە چارە دەبێت.

پرۆژەی ئاوی قووشتەپە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆەوە سەرپەرشتیی دەكرێت. سەرچاوەی ئاوەكەشی لە زێی بچووكەوە لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت، پێكهاتووە لە دووئەمباری گەورەی ئاو، یەكێك لە ئەمبارەکان دەکەوێتە سنووری بیستانە و یەكێكی دیکەشیان هەر لە سنووری قوشتەپە دەبێت.

پرۆژەكە توانای دابینکردنی ئاوی پاکی بۆ شارۆچکەی قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و زیاتر لە 60 گوند دابین دەكات.