یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا: دەبێت هەڵبژاردن دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاریی بەڕێوە بچێت

ئەمڕۆ سێشەمممە 9/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیرو ڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاری.
هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.