هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران:لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت ٢٨ قوتابخانە نۆژەن دەکرێنەوە

بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەگوژمەی دوو ملیار و دە ملیۆن و دوو سەد و نەوەد و دوو ھەزار دینار، ٢٨ قوتابخانە لە سنووری ئیدارەی سۆران نۆژەن دەکرێنەوە. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت: پڕۆژە ڕاگیراوەکانیش تەواو دەکرێن.

ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕێنمایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرجەم قوتابخانە گڵەکانی سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوازێکی نوێ دروست دەکرێنەوە کە ژمارەیان ٢٨ قوتابخانەیە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەشڵێ: ١٨ قوتابخانە دەکەونە سنووری شارۆچکەی سیدەکان و ھەشت قوتابخانەی دیکەش دەکەونە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، یەک قوتابخانە دەکەوێتە شارۆچکەی چۆمان ئەوی دیکەش لە ڕواندزە.
ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاشکراشی کرد: سەرباری قەیران و کێشە دەرەکی و ناوخۆییەکان، لەم کابینەیەدا زۆرترین خزمەتگوزاری جێبەجێ کراون، ھەموو ئەو پڕۆژانەی لە سنووری سۆران دەست پێ کراون تەواو دەکرێن بەو پرۆژانەشی لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕاگیراون.

ھەواڵی زیاتر