عەلی رەئووف، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-09-2024، رایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر ناوی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەربڕیوە بۆ ئەوەی بکرێنە گرێبەست.
عەلی رەئووف گوتی: “سبەی ئەنجوومەنی وەزیران ناوەکان بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت و بە فەرمی دەبینە مامۆستای گرێبەست و مووچەمان بۆ دەبەسترێت”.
