سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی پرسەی خوشکی عارف تەیفور دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرسەی خوشکی عارف تەیفوری کرد، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێخۆشبێت کرد.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەولێر،  بەشداری لە پرسەی “ناهیدە تەیفور” خوشکی عارف تەیفور ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کرد.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێخۆشبێت کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.

عارف تەیفور بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان  دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر