میری ئێزدیان پیرۆزبایی لە دایکبوونی پێغەمبەر لە موسڵمانان دەکات

میر حازم تەحسین، میری ئێزدیان هیواخوازە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ببێتە هەڵکەوتێک بۆ پتەوکردنی برایەتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی سەرجەم مرۆڤایەتی.

میر حازم تەحسین، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لەسەر بێت پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت “پڕ بە دڵ پیرۆزبایی خۆم ئاراستە هەموو موسڵمانانی جیهان بە گشتیی و هەرێمی کوردستان و عێراق بە تایبەتی دەکەم و هیواخوازم ئەم هەڵکەوتە بەرزە ببێتە هەوێنی پتەوکردنی برایەتیی و خۆشەویستی زیاتر لە نێوان هەموو مرۆڤایەتی دا”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم وڵاتانی موسڵمان یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت بە بۆنە و ئاهەنگێڕانی تایبەت دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر