عێراق.. لە قوتووی شیری منداڵاندا دەست بەسەر ماددەی هۆشبەردا گیرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی بیانی بە تۆمەتی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر لە باشووری عێراق ڕاگەیاند، ئەوانە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵیان لەنێو قوتووی شیری منداڵاندا حەشار دابوو.

دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی داوە،ب”ازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوام لە هەوڵی تاقیکردنەوەی ڕێگەی نوێ و جیاوازن بۆ بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکان، بەڵام هێزەکانیان توانیویانە بەسەر فڕوفێڵی بازرگانەکان سەرکەوتوو بن.

هەروەها ئاماژەی داوە “لە پارێزگای بەسرە توانیویان ژن و پیاوێکی بیانی دەستگیر بکەن کە بڕێک ماددەی هۆشبەری جۆری کریستیاڵیان لە چەند قوتوویەکی شیری منداڵان حەشار دابوو”، بەڵام ئاشکرای نەکردووە ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون هەڵگری ناسنامەی چ وڵاتێکن و لە کوێوە هاتوون.

ھەواڵی زیاتر