پارێزگاری هەولێر، یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی “کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو”ی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ شەممە 2024.9.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەی دروستکردنی پردی بۆکس کەلڤەردی ( 8 چاووەی ) گوندی تەندوورەی سنووری ناحییەی شەمامکی بەسەر کردەوە، کە بە گووژمەی ( 350 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر و بەشێوەی بەڵێدەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی و کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحییەی شەمامک و ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی لە نزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکە و پێداویستی و کەم و کوڕییەکانی کۆڵییەوە، دەستخۆشی لە ئەندازیار و سەرپەرشتیار و تیمەکانی پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر کرد.

جێگەی باسە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە، کە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە شاری هەولێر و لە ئێستادا لە 80% ی کارەکانی تەواوکراوە، کەمکردنەوەی مەترسی دروستبوونی لافاوە لەسەر گوندی تەندوورە و دەروبەری شاری هەولێر.

ھەواڵی زیاتر