سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی نمایشی تایبه‌تی شانۆگەریی داستانى کوردستان له‌ دهۆك ده‌بێت

لە چوارەم رۆژى نمایشى تایبەتى شانۆگەریی داستانى کوردستان لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماده‌ده‌بێت.

پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە14ی9ی2024، لە هۆڵی زانکۆی دهۆک شانۆگەریی داستانى کوردستان نمایش دەکرێت.
 
 بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیاتره‌ لە لایەن گرووپێکی 200 کەسی لە هونەرمەندانی دهۆک و  شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ شانۆگەرییه‌كه‌ دەکرێت، رۆژی 11ی9ی2024یش  بۆ یەکەمجار  بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی  نمایشى تایبەتى شانۆگەریی داستانى کوردستان کرا.
 

ھەواڵی زیاتر