سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دراوسێیەتیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەولێر دەردەبڕێت و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکاتەوە. 

پێنجشەممە، 12-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، “خۆشحاڵی”ـی خۆی بە دیدار لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەربڕی.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە، “بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دراوسێیەتیمان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر و بەرژەوەندیی هاوبەش”.

ھەواڵی زیاتر