بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆژەی بازنەی گفتوگۆ، پانێڵێکی سازکرد

پانێڵەکە بە نێوی “کوردستان و ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی” لە ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤، کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە هۆڵی ڕاگەیاندنی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە هەولێر بەڕێوەچوو.

دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لە یاد، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، گوتارێکی پێشکەشکرد. لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە پڕۆژەی “بازنەی گفتوگۆ” لە ساڵی 2023ـەوە دەستی پێکردووە بۆ کۆکردنەوەی جیاوازییەکان و نزیککردنەوەی بیروڕا جیاوازەکان. لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا، شەش کتێب لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا بڵاوکراونەتەوە، کە تێکڕا 1444 لاپەڕەن. زیاتر لە 140 دیوان و کەسایەتی سیاسی بەشدارییان تێدا کردووە و نزیکەی 50 هەزار هاووەڵاتی لە سەرتاسەری کوردستانەوە بەشدار بوون.

د. سالار جەختی لەوە کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان قەزیەداری نیشتمانە و گەورە مامەڵە دەکات لەگەڵ پرسە نەتەوەییەکاندا. هەروەها باسی لە گرنگی گفتوگۆ کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان.

دواتر پانێڵێک بەڕێوەچوو کە تێیدا دڵشاد میران و پەخشان زەنگەنە وەک پانێڵیست بەشدار بوون. شڤان حەمدی سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی پانێڵەکەی دەکرد.

بەرنامەکە پێکهاتبوو لە چەند بڕگەیەک، لەوانە وتار، دۆکیۆمێنتاری، ڕێزلێنان و سووپاسنامە. ئەم پانێڵە بەشێکە لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی کتێبی سێیەم لە زنجیرەی بازنەی گفتوگۆ.

ھەواڵی زیاتر