گفتوگۆیەک له‌باره‌ی ڕه‌هه‌نده‌ کولتوورییە‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو

دوێنێ، له‌ شاری سلێمانی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ران، ڕۆشنبیران، چالاکڤان و مامۆستایانی زانكۆ کۆڕێکی گفتوگۆ ئامێزی لە ژێر نێوی (ڕه‌هه‌نده‌ كولتوورییه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوول) بۆ دڵشاد نامیق سه‌رۆكی نێوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی سازدا.
له‌ سەرەتادا دڵشاد نامیق له‌ڕووی تیۆرییه‌وه‌ هه‌ردوو چه‌مكی شۆڕش و كولتووری شیكرده‌وه‌ و باسی له‌ ڕۆڵ و كاریگه‌ری شۆڕش کرد له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌.
دواتر ئاماژه‌ی به‌ كاریگه‌رییه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولدا له‌ ڕەهه‌نده‌ كولتوورییه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ له‌ ڕووی (سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیری، په‌روه‌رده‌، پێكه‌وەژیان، ئیداری و ته‌ندروستی) هاوكات تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ هه‌ریه‌ك له‌و بوارانه‌دا به‌ده‌ستیهێناون.
كۆڕه‌كەیش به‌ به‌شداری و سه‌رنج و گفتوگۆی گه‌رمی ئاماده‌بووان كۆتایی هات.