سەرۆک بارزانی کتێبی “مەم و زین”ـی پێشکەش بە سەرۆککۆماری ئێران کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-09-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و کتێبێکی “مەم و زین”ـی پێشکەش کرد. 

مەم و زین، چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی “مەم” و کچێک بە ناوی زینە کە ئەحمەدی خانی، شاعیری کورد لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستیدا بە شێوەزاری کرمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ. خانی، ڕووداوەکانی ناو داستانەکەی سەر لەنوێ بەزیاتر لە (2550) دێر ھۆنراوە داڕشتەوە. مەم و زینی ئەحمەدی خانی یەکێک لە بەرھەمە گرنگەکانی ئەدەبی کلاسیکیی کوردییە. یەکەمجار لە 1919 لە ئیستانبوڵ چاپ کراوە. ھەژار شاعیر و نووسەری کورد، ھەر بە ھۆنراوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ زاری کوردیی ناوەڕاست.

ھەواڵی زیاتر