سه‌رۆككۆماری ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت

سەرۆککۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی  گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی9ی2024، مه‌سعود پزیشكیان سەرۆککۆماری ئێران گه‌یشته‌ هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیكه‌ی باڵای هەرێمی کوردستان پێشوازی لێكرا.

 سەرۆککۆماری ئێران له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و  گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر