لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لێخۆشبوون لە سەدا 100ـی سزای کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارانی تایبەت بە بەشداریی دەستبەریی کۆمەڵایەتی دەرکرا.

چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاماژە بەوە دەکات  “لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە، بڕیاریاندا بە لێخۆشبوونی لە سەدا 100ـی سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکاران، تایبەت بە بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی، تاکو 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەشڵێت: ئەو فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران لە 5ـی ئەیلوولی 2024 ەوە جێبەجێ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر