بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی هەولێر ڕێنمایی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی پرسە بڵاو کردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر، لێژنەی دانانی ڕێنمایی بۆ بەڕێوەبردنی پرسە، لە کۆبوونەوەکەدا 16 خاڵی وەک ڕێنمایی بۆ مزگەوتەکان و قورئانخوێنەکان و هاووڵاتیان دەرکرد.

لە ڕێنماییەكاندا، پرسە هەر یەك ڕۆژە و بۆ هەر قورئانخوێنێك 75 هەزار دینار دیاری كراوە، كە دەبێت قورئانخوێن باجی ئەوقاف و كاروباری ئایینیشی هەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، جەخت لە پابەندبوونی مامۆستایانی ئایینی و قورئانخوێنەكان و هاووڵاتییان بەو ڕێنماییانە دەکاتەوە، كە هەر مزگەوتێك لە هۆڵی پرسە و هەر قورئانخوێنێك پابەندی ئەو خاڵانە نەبێت، كە دیاری كراون، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی كارگێڕی و یاسایی دەكریتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر، دەڵێت: ڕێنماییەکان بەسەر تەواوی ئەو مزگەوتانەدا دابەش دەكرێی، كە پرسەی تێدا دەگێڕدرێ، هەروەها دەبێت ڕێنماییەكان لە شوێنێكی بەرچاوی مزگەوت هەڵبواسرێ، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بیبینن.

بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوە کرد، کە هاووڵاتییان دەتوانن سکاڵا و سەرنج و تێبینییەکانیان لەڕێی ئەوقافەکانەوە بگەیەننە لێژنەی ناوبراو، بۆ کاری پێویست و بۆ هەر لێپرسینەوەیەکی کارگێڕی و یاسایی، کە پێویست بکات.

ھەواڵی زیاتر