فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لە ھەولێر کرد

لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لە ھەولێر کرد

ئەمڕۆ ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازی لە (ئیرمان تۆپچو)کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا لە ھەولێر کرد.

لە دانیشتنەکەدا فازڵ میرانی وێرای بە خێرھێنانی، باسی بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چەندین بابەتی تری ھەنوکەیی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی‌ کرد.

لە تەوەرێکی دیکەدا بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جەختی لەوە کرد کە پێویستە ھەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری ئەنجام بدرێت.

ھەروەھا میرانی جەختی لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان کرد و ھیوای خواست کە ناوچەکە ئارام و سەقامگیربێت.

لەلای خۆیەوە (ئیرمان تۆپچو) کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا سوپاسی مەکتەبی سیاسی کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کراوە و پەیوندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و ھەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ھیوای باشترکردنی ئەم پەیوەندییانەی خواست.

ھەواڵی زیاتر