سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاتهكانيهوه
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی 63 ساڵه‌ی شۆڕشی ئهیلوول په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له (63)هه‌مين ساڵيادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، بارزانيى نه‌مر، ڕابه‌رى شۆڕش و ته‌واوى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه هێز و ده‌ست و بازووى شۆڕش بوون و به پێزانين و شكۆدارييه‌وه ياديان دهكهينهوه. دروود بۆ گيانى پاكيان، سڵاو له هه‌موو خه‌باتگێڕانى ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته كه هێشتا له ژياندان. هيواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌لامه‌تييان بۆ ده‌خوازين.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول كه شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاتهكانيهوه، بووه كرۆكى بير و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانييان و ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگيركارى. شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازاديخوازان و دۆزى ڕه‌واى گه‌ل و نيشتمانێك بوو كه له‌پێناو ئازاديدا هه‌موو قوربانييه‌كى به‌خشى. بووه بنه‌ماى يه‌كه‌مين دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له كاتێكدا به شانازييه‌وه ئه‌م ياده پيرۆزه دهكهينهوه، جه‌خت له ئيراده‌ى پته‌وى گه‌لى كوردستان بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه دهستوورييهكانى و تهبايى و پێكهوهيى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانيدا دهكهينهوه. ده‌ست به پره‌نسيپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕشه‌وه ده‌گرين له خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادى و ديموكراسيدا و به ئومێد و گهشبينييهوه تا گه‌يشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌ديهێنانى خه‌ونى شه‌هيدان، به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر، به‌رده‌وام ده‌بين.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی ڕایده‌گه‌ێنێت، به‌رز و شكۆدار بێت يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول، سڵاو له يادى شههيدانى كوردستان و دروود بۆ گيانى پاكيان