گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وادەی کردنەوەی پردی پیادەڕۆی شەقامی 150 مەتری ئاشکرا دەکات

پردێکی کۆنکرێتی بۆ پیادەڕۆ لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دروست دەکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت و بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2024، عەقید هێمن، گوتەبێژی گشتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 15ـی ئەیلوول، پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی سەر شەقامی 150 مەتری، کە دەکەوێتە لای شاری مامۆستایان، بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.

هاوکات، ڕۆژی شەممە، 24ـی ئابی 2024، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی “پرۆژەی دروستکردنی پردی کۆنکریتی لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر کرد و بەدواداچوونی بۆ کارەکان کرد.

ھەواڵی زیاتر