بەردی بناغەی سێ پرۆژە لە دۆڵی شارۆشیان دانرا

بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار و نیو دینار، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی سێ پرۆژەی لە گوندەکانی بناری قەندیل لە دۆڵی شارۆشیان، دانا.

ئەمڕۆ دوشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2024، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە گوندەکانی بناری قەندیل لە دۆڵی شارۆشیان، بەردی بناغەی سێ پڕۆژەمان دانا، کە قیرتاوکردنی گوندەکانی دۆڵی شارۆشیانە بە درێژیی 11 کیلۆمەتر و نیو، بە تێچووی زیاتر لە دوو ملیار و 800 ملیۆن دینار.

 دانا عەندولکەرینم گوتیشی: یەکێکی دیکە لەو پرۆژانە قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندی ‘بۆڵێ’ـیە بە درێژی سێ کیلۆ مەتر و نیو کە گوژمەکەی زیاتر لە 460 ملیۆن دینارە، هەروەها قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندی لێوژە بە تێچووی زیاتر لە 280 ملیۆن دینار، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی گشتی تێچووی ئەو پڕۆژانە زیاترە لە سێ ملیار و نیو دینار، کە هەوڵ دەدەین لەمانگی ئەیلوول دەست پێ بکەین و دواتر بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانی دەڤەرەکە.

ھەواڵی زیاتر