ئومێد خۆشناو: دووکاندارانی بازاڕەکانی لەنگە و شێخەڵڵا هاوکاریی سەرۆکوەزیرانیان پێدەدرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئەمشەو هاوکاریی سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی بەسەر زیانلێکەووتوانی بازاڕی لەنگە و بازاڕی شێخەڵڵا دابەش دەکرێت و هەر دووکاندارێکی زیانلێکەوتوو بە دوو ملیۆن دینار هاوکاریی دەکرێت.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: بازاڕی لەنگە لە جاری یەکەمدا 66 دووکانی تێدا سووتان، لە ئاگری دووەمیشدا 48 دووکان سووتان، 17 دوکانیش لەبازاڕی شێخەڵڵا سووتان.

گوتی: بابەتی لێخۆشبوون لە باج و کارەبا و ئاو و خاشاک کە بازاڕی قەیسەریی گرتەوە، بازاڕی لەنگەو شێخەڵڵاش دەگرێتەوە.

ڕایگەیاند: سەدا پەنجای نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر تەواو بووە، دوو کۆمپانیا کارەکان دەکەن، بۆ نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگەش 600 ملیۆن دینار تەرخانکرا، دەڵێت: ئەگەر پشتیواینی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نەبووا، نەماندەتووانی هاوکاریی ئەو کاسبکارانە بکەین، دەڵێت: ئەرکی حکوومەتە زەمینەی کار و کەسابەتی خەڵک بپارێزێت.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: پێنج بازاڕی میللی ئەمنییەتی خراوەتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی بەرگریی شارستانیشەوە، بۆ بازاڕەکانی دیکەش ئەوە دەکرێت.

دەڵێت: داوای دوکاندار و کاسبکاران ئەوەیە، ئەمنییەتی ئەو بازاڕانە بکەوێتە ئەستۆی حکوومەت

ھەواڵی زیاتر