سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عادل عەبدولمەهدی دەکات


سەرۆکوەیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی ئەیلوولی 2024، سەرەخۆشی  لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی فیدراڵ عادل عەبدولمەهدی کرد بۆ کۆچیی دوایی کوڕی براکەی کە ماوەیەک بوو دووچاریی نەخۆشی بوو بوو.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت لە پەیامەکەیدا دەڵێت:

بەڕێز عادل عەبدولمەهدی…

بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچیی دوایی کوڕی براکەتان، بەڕێز سەید ناسڕ عەبدولمەهدی شبرمان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی گەرم لە ئێوە و خانەوادەکە بەڕێزەکەتان دەکەم، داوا لە خوای گەورە دەکەین کە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بەئێوە ببەخشێت.

انالله و انا اليه راجعون

ھەواڵی زیاتر