پێشەوا ھەورامانی: هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە ڕێککەوتن

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:ھەردوو ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری ھەرێم و عێراق لە بارەی پرسی مووچە ڕێککەوتن کە حکومەتی فیدڕاڵ مانگانە مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات و لە بەرانبەردا حکومەتی ھەرێم تاوەکوو سەری ساڵ کێشە تەکنیکییەکان چارە بکات.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.

هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەکردنی کێشەی مووچە و ژمارەیەک پرسی دیکە گەیشتنە ڕێککەوتن.

ماوەی دوو ڕۆژە کۆبوونەوەکانی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەردەوامن و بە گوێرەی زانیارییەکان, هەردوولا لەبارەی ژمارەیەک پرس گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی باشیش لەسەر ژمارەیەک پرسی دیکە هەیە.

هەردوو ئەنجوومەنەکە لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتوون:

1. کۆمپانیاکان تەنها باج بە یەک حکوومەت بدەن، یان حکوومەتی عێراق یان هەرێمی کوردستان؛ واتا نابێت باجی دوولایەنە بمێنێت.

2. چارەکردنی کێشەکانی وەبەرهێنانی هەردوولا؛ بۆ ئەم مەبەستە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.

3. کێشەی مووچە چارە دەکرێت و لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ یان سبەی لیستی مووچەی مانگی ئاب ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

4. پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ لادانی بازگەکانی گومرگی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

ھەواڵی زیاتر