هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری دایک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: سەنتەری تایبەت بە منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچووان و نابینایان و نابیستان لە دەڤەرەکە کە سەنتەری کۆمەڵگەی دایکە، نموونەیەکی دیکەی پابەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی سەرجەم چین و توێژینەوەکانی کۆمەڵگە.
یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە مەراسیمی کردنەوەی سەنتەری دایک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە نوێنەری سەرۆک بارزانی سیداد بارزانی، مەلا مستەفا بارزانی، وەزیرانی تەندروستی و پەروەردە و سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەرۆکی زانکۆی سۆران ئامادەی بوون ،گوتی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە ئەو کۆمەڵگەیەی پێشکەش بە خەڵکی ناوچەکە کردووە، ساڵانی ڕابردووش درێخی نەکردووە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە تەواوی سێکتەرەکاندا.
گوتی: ئەنشتاین منداڵی ئۆتیزم بووە، ئیلۆن ماکس و میسی و چەندان کەسایەتی دیکەی جیهان منداڵی ئۆتیزم بوونە، تاکەکانی کۆمەڵگە بەهەر تایبەتمەندییەک دەتوانن خزمەتی کۆمەڵگە بکەن ئەگەر دەرفەتی گەشەکردنیان بۆ فەراهەم بکرێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب گوتی: ئێمە لە خەمی ئەو خانەوادە تێدەگەین کە خاوەنی منداڵی ئۆتیزمن، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارییان دەبێت، گوتیشی: کۆمەڵگەکە دەبێتە ژوانێک بۆ بەساڵاچووان کە پێویستیان بە خزمەتکردنە، ئەو سەنتەرە هاوکاریی نابینا و نابیستان دەکات بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە پێشخستنی کۆمەڵگە و پێشخستنی وڵات.
ئاماژەی بەوەشکرد کە، لە وڵاتان منداڵانی ئۆتیزم پێیان دەگوترێت خاوەن توانستی تایبەت، چونکە بەپێی ئەزموون گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئەوان خاوەنی توانای تایبەتن ، ئەو سەنتەرە دەبێتە ژینگەی تایبەت بۆ منداڵانی ئۆتیزم و بەساڵاچووان و نابینایان و نابیستان.
یەكشەممە، 08-09-2024، کۆمەڵگەی دایک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی و سیداد بارزانییەوە کرایەوە کە لەسەر ئەرکی سەرۆک بارزانی بنیات نراوە.
کۆمەڵگەکە تایبەت دەبێت بە بۆ كهسانی خاوهن پێدوایستی و لێقهوماو؛ له شهش باڵهخانهی تایبهت به (پهیمانگهی نابینایان، پهیمانگهی نابیستان، سهنتهری ئۆتیزم، خانهی بێ سهرپهرشتان، خانهی بهساڵاچووان، خانهی كهلتووری) پێک دێت.
خاوهنداریهتیی و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی دایک بۆ دهزگای خێرخوازیی بارزانی دهگهرێتهوه. تهواوی خزمهتگوزارییهكانی ئهو كۆمهڵگهیه بێبهرانبهر و لهسهر ئهركی دهزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكهش دهكرێن.
کۆمەڵگەی دایک بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار لەسەر ڕووبەری 11 ههزار مهتر دووجا بنیات نراوە و ڕۆژی 04-04-2021 دەست بە دروستکردنی باڵەخانەکە کراوە