پارێزگاری هەولێر: سبه‌ی لۆ هه‌ولێر ڕۆژێکی زۆر خۆشه‌

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارە سبەی پڕۆژەی تەواوکردن و ڕاکێشانی ئاوی ئیفراز چوار رابگەیێنێت.

بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتوون، سبەی لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرسی حکوومی، دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چواری هەولێر رادەگەیێندرێت. 

ئاوی پڕۆژەکە، کە بڕیارە لە ماوەی یەک ساڵدا تەواو بکرێت، بۆ گەڕەکە نوێیەکان و ئەو گەڕەکانەی کێشەی کەمئاوییان هەیە، رادەکێشرێت. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگه‌یاند، “سبه‌ی لۆ هه‌ولێر رۆژێکی زۆر خۆشه‌، هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ ده‌ستپێده‌کات، بۆ دوورمه‌ودا کێشه‌ و گرفتێکی گه‌وره‌ی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بێت. یە‌ک له‌ ئاواته‌کانم هاته‌دی و هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت ده‌ربازمان ده‌کات.