چوار پارکی گەورە لە هەولێر دروست دەکرێت

لەپێناو گرینگیدان بە سروشت و زیادکردنی ڕێژەی سەوزای و خزمەتکردنی زیاترى هاووڵاتییان، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان چوار پارکی گەورە دروست دەکرێت، لەوانە:-

1- پڕۆژەى دروستکردنى پارکێک لە کەنار شەقامى خێراى 150، بە گوژمەى  3 ملیار و 700 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لەسەر ڕووبەری 150 ھەزار مەتری چوارگۆشە دروستکراوە.

2- پڕۆژەی سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120 مەتریی هەولێر لە ڕێگەی هەولێر-مووسڵ، بە گوژمەکەی زیاتر لە 3 ملیار و 420 ملیۆن دینار لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر دەست بە دروستکردنى کراوە.

3- پڕۆژەى دروستکردنى پارکى ڕەشکین، کە بە گوژمەی 15 ملیار دینار لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.

4- پڕۆژەی دروستکردنی پارکی گەڕەکى ژیان، کە بە گوژمەى 1 ملیار و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار لەسەر بودجەى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە سەر ڕووبەری 19 هەزار م2 دەست بە دروستکردنى کراوە.

ھەواڵی زیاتر