پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەوتی پێست و جوانکاریی لە دهۆک بەڕێوەچوو

پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێست و جوانکاریی لە دهۆک بەڕێوەچوو، بەپێی زایارییەکانی وەزارەتی تەندروستی، چەندین پزیشکی ناوخۆ و عێراقی و نێودەوڵەتی لەبواری نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاریی بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکەن.

شەممە 7ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە، بەئامادەبوونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەوتی زانستی نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاریی لەشاری دهۆک دەستی پێکرد کە لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی پێست بەهەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی و بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆری پزیشکانی پسپۆر لەبواری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاریی لە هەرێمی کوردستان و عیراق و دەرەوەی وڵات، بۆ تاوتوێکردنی نوێترین پێشکەوتنەکانی دەستنشانکردن و چارەسەرییەکان و خۆپارێزیەکانی نەخۆشی و جوانکاریەکانی پێست و ڕێگەچارەی کێشە و گرفتەکانی نوێی ئەو بوارە، هەروەها  شێوازەکانی جیهانیی لەبواری چارەسەریی و جوانکاریی دەستی پێکرد.

ھەواڵی زیاتر