شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

لەمەودا دەتوانی بە كارتی هەژماری من تاكسی بەكاربهێنی

لە شاری هەولێر پێنجەمین پێشانگە و كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەكنەلۆجیی هەولێر (هایتێكس2024) كرایەوە
هایتێكس2024 دەیەم گەورەترین پێشانگە و كۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەكەمی سەر ئاستی عێراقە؛ ساڵانە بە ئامادەبوونی سەرجەم كۆمپانیا بەشداربووەكان، چەندان بەرپرسی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، حكوومەتی ناوەند و چەندان كۆنسوڵی وڵاتان؛ بەڕێوە دەچێت و ئەمساڵ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ژمارەیەك كۆمپانیای تایبەت بە تاكسی بەشدارییان لەو پیشانگایە كرد ، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەكانی ڕابردووە كۆمپانیایەكی بواری تاكسی ئۆفەری نوێیان ڕاگەیاند ، یەكێك لەو كۆمپانیایە بڕیاریداوە لەمەودا بە كارتی بانكی هەژماری من سیستەمی تەكسییەكانی بخاتە كار
حسێن ئەلبەیاتی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای كەریم لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بە باسنیوزی ڕاگەیاندا كۆمپانیاكەیان بە نیازە كارتی هەژماری من كە ئێستا مووچەی كوردستانی پێ دابەش بكرێت لەمەودا لەناو تاكسێیەكانی چالاك بكات ، واتە سەرنشنیان هەم دەتوانن پارەی كاش و هەمیش دەتوانن كارتی بانكی هەژماری منە بەكاربهێنن ، لە ئێستا سەرقاڵی دانانی ئەو میكانیزمەین.
بەیاتی گوتیشی لە هەرێمی كوردستان بە نیاز خزمەتگوزارییەكی دیكە بۆ مرۆڤە بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییەكان فەراهەم بكەین لەگەڵ لایەنی حكوومی لە داهاتوودا گفتوگۆ لەم بارەیەوە دەكەین بۆ ئەوەی بە چ شێوازێك یارمەتی ئەو مرۆڤانە بدەین ،