دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەڵكوتانە سەر دەزگاكەی مەلا بەختیار نیگەرانە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر هەڵكوتانە سەر ئۆفیسی ناوەندیی ڕۆشنگەری چاودێر لەلایەن هێزێکی ئەمنی لە پارێزگای سلێمانییەوە.

دەستەكە لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت “بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەشەمە 5ی ئەیلوول لەسەر زمانی سیاسەتمەدار مەلا بەختیار کە بڵاوی کردۆتەوە، هێزێکی دەزگای ئەمنی لە شاری سلێمانی چوونەتە سەر ئۆفیسی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر و دەستیان بەسەر بارەگاکە و کەلوپەلەکانیدا گرتووە کە لە هەمانکاتدا ئۆفیسی تایبەتی ناوبراویشە”.

دەشڵێت “دیارە هێزەکە بەناوی گەڕانەوەی ئەو شوێنە وەک موڵکی لایەنێکی دیاری کراو ئەو کارەیان کردووە و بە فەرمان چوونە، بەڵام چوون و بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی تایبەت لەو شوێنە کە بنکەیەکی ڕۆشنبیرییە، دوورە لە بەکارهێانی ڕێکاری یاسایی و دادگا و مەدەنی و گونجاو نییە ئەو مامەڵەیە بەو جۆرە پێشێلکاری بنەماکانی ئازادی ڕا و ڕۆشنبیرییە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەش دەكات “ئێمه هیوادارین بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە و پەل نەهاوێ بۆ کاردانەوەی تر و مافی کەسی و خاوەنی ئەو دەزگایەش پارێزراو بێت و هەمووانیش پابەندبن بە یاساو و دادگا یەکلای بکاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی دەزگای رۆشنگەری چاودێر، مەلا بەختیار لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا راشیگەیاندبوو كە پاڤڵ تاڵەبانی و هێزە تایبەتەكانی پلانیان داڕشتووە هێرش بكەنە سەر ماڵەكەی لە خانەقین و دەستی بەسەردا بگرن.

ھەواڵی زیاتر