بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەو بازرگانەی ماددەی هۆشبەر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ب ، س ، ڕ) مان دەستگیر کرد ،کاری بازرگانیی کردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەربوو لە ناوشاری هەولێر ، لەکاتی دەستگیر کردنی، دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە ئامادەی کردبو بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی.
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت:دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدەین کە لە لایەن هێزەکانمانەوە هەوڵەکانمان هەمیشە بەردەوام دەبێت بۆ بنبڕ کردن و دەستگیر کردنی تۆمەتبارانی بازرگانیی کردن بەماددە هۆشبەرەکان، دەشڵێت:سوپاسی هاوڵاتیانیش دەکەین کە هەمیشە هاوکارو هەماهەنگمانن لە پێدانی زانیاریی.