سەبارەت بە هەڵكوتانە سەر دەزگایەكی رۆشنبیریی مەلا بەختیار لە سلێمانی روونكردنەوە بڵاو دەكرێتەوە

دەزگای رۆشنبیری چاودێر كە لەلایەن مەلا بەختیار ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی سەرپەرشتی دەكرێت، سەبارەت بە هەڵكوتانە سەر بارەگاكەیان لە سلێمانی لەلایەن هێزێكی كۆماندۆ روونكردنەیەكی بڵاو كردەوە.

دەزگای رۆشنبیری چاودێر لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت “کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێکی کۆماندۆی یەكێتی چوونەتە سەر بارەگای سیاسەتمەدار و رۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای رۆشنگەریی چاودێر و بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ لە گردی ئەندازیاران”.

دەشڵێت “هێزەکە پاسەوانەکانی دەزگای چاودێریان ئینزن داوە و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرتووە”.

لە روونكردنەوەكەدا هەروەها هاتووە “ئێمە وەکو تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، سەرکۆنەی ئەو کردەوەیە دەکەین و ئەم کارە بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆ سەر ئازادی نووسین، ئازادیی بیروڕا، ئازادی ویژدان دەزانین”

ھەواڵی زیاتر