کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی کاروباری فیرقەکان بەڕێوەچوو

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، چوارشەممە 4ـی ئەیلوولی 2024،  بەسەرپەرشتیی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان و ژمارەیەک لەبەڕێوبەرانی گشتیی پەیوەندیدار، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی پرۆسەی دروستکردنی بڕیار بۆ  دەستەی تیپەکان(هەیئەی فیرقەکان) بەڕێوە چوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو کۆبوونەوەیەدا و لە درێژەی ئەو زنجیرە کۆنفرانسانەی کە بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی و کۆلێژی ئەرکان بە هاوکاریی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان دەکرا، کۆنفرانسێکی سەرەتایی بۆ گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەکانی ڕاهێنان لەسەر پرۆسەی دروستکردنی بریار(عملیة صنع القرار) بۆ دەستەی  ڕوکنی تیپی(3 و4)ی پیادە ساز کرا، لەگەڵ بەکارهێنانی ئامرازەکانی گەیاندن و دەرخستنی گرنگیی سیستەمی کارگێڕی لە یەکە سەربازییەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر هەڕەشە و پێشهاتێک کە ئەگەری ڕوودانیان  لەبواری سەربازیدا هەیە.

ھەواڵی زیاتر