سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای كەركووك، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی تەقییەوە 

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنووری پارێزگای كەركووك، بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی سوپای عێراق گیانیان لەدەست دا.

رووداوەكە لە نزیك زنجیرەچیاكانی غەڕە لە شارۆچكەی دوبس لە سنووری پارێزگای كەركووك كەوتەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبە چێنراوەكە بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكە، ئەفسەرێك و دوو سەربازی عێراقی گیانیان لەدەست دا.

تەرمی هەرسێ سەرباز گەیەنراونەتە فەرمانگەی دادی پزیشكی كەركووك.

ھەواڵی زیاتر