شاخەوان عەبدوڵڵا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لێژنەی ماددەی 140 دەکات

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لێژنەی پەرلەمانیی ماددەی 140ـی بە ئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەکە کرد کە تێیدا میوانداریی سەرۆکی شارەوانی قەزای شێخان و بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی باری شارستانیی و پاسپۆرت و نشینگە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و فەرماندەی فیرقەی 11ی سوپا و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک و جوتیارانی تۆپ زاوا کرا، لەو کۆبوونەوەیەدا بابەتەکانی پەیوەست بەفراوانکردنی کاری لێژنەکە و پرسی دابەشکردنی کارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتیان بەپێی تۆماریی ناوچەکانی خۆیان و چۆنیەتی چارەکردنی کێشەی جووتیاران و پێشێلکارییەکان لەسەر زەوی و پرسی گرێبەسته کشتوکاڵییەکان تاوتوێ کران.

شاخەوان عەبدولڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتەکان کرد، پابەند بن بە دەستوور و جێبەجێکردنی ماددەی 140، لەگەڵ چارەکردنی زیانەکانی سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافی لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا، هاوکات  ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووەکان، لەگەڵ ئەوەشدا داوای بەدواداچوونی کرد بۆ کارەکانی لێژنەی حکوومەت و ڕێگەدان بە گەڕانەوەی مافەکان بۆ خاوەنە شەرعییەکانیان.

ھەواڵی زیاتر