لە سۆران سێ تۆمەتباربە تاوانی دزیی دەستگیردەکرێن

عەقید شەماڵ دێواری حامد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەسنووری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا، لەگەڕەکەکانی بانە و سەروچاوە و شەهیدانی ئازادی، چەندین تاوانی دزیی ئەنجام درابوون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرابوو، لە نوسینگەی دیانا و سۆرانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانرا لەماوەیەکی کورتدا سێ تۆمەتبار دەست نیشان بکرێن.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەشدا، بە تۆمەتبارەكان  بەبڕیاری دادوەر دەستگیر کران، دوای لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیان، دانیان نا بەتاوانەکە و بەپێی ماددەی ( 443 ) لە یاسای سزاکان ڕاگیراون لەگەڵ ئەوەی پێشتر چەند تاوانێکی دیکەی دزییان کردووە.

ھەواڵی زیاتر