وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست، بەشداربووانى تاقیکردنەوەی گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) خولی دووەم، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.

http://azmwnakan.com

وەزارەتی پەروەردە هەروەها رایگەیاند: هەر ئەمشەو سێشەممە دوای کاتژمێر 10:30 قوتابییان دەتوانن پەڕەی وەڵام (سۆما)کانیان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.

http://soma.azmwnakan.com

ھەواڵی زیاتر